حكوومه‌تى ئیتاڵیا به‌ڵێن به عێراق ده‌دات پێداچوونه‌وه بۆ بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى سه‌فه‌رى ئیتاڵییه‌كان بۆ عێراق بكات، گودیۆ كروسیتۆ وه‌زیرى به‌رگرى ئیتاڵیایش به فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقى راگه‌یاندووه، هێزه‌كانى ئیتاڵیا له عێراق مه‌شقیان به 60 هه‌زار جه‌نگاوه‌رى عێراق كردووه له هه‌موو هێزه جۆراوجۆره‌كان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى كانوونى یه‌كه‌م، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له
راگه‌ینراوێكدا ئاشكراى ده‌كات، فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له سه‌ردانێكدا بۆ ئیتاڵیا له باره‌گاى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ گۆدیۆ كروسیتۆ كۆبووه‌ته‌وه و له دیداره‌كه‌دا تاوتوێى هاریكارى سه‌ربازى و ته‌ناهى كراوه‌ته‌وه.
وه‌زیرى به‌رگرى ئیتاڵیا بۆ فوئاد حوسێن دووپاتى له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ عێراق كردووه‌ته‌وه و پێى راگه‌یاندووه، له ماوه‌ى كاركردنى هێزه‌كانى ئیتاڵیا له عێراق مه‌شق و راهێنان بۆ 60 هه‌زار جه‌نگاوه‌رى عێراقى كراوه له هه‌موو پێكهاته جۆراوجۆره‌كانى سه‌ربازى و ته‌ناهییه‌كان.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاشكرایشى ده‌كات، حكوومه‌تى ئیتاڵیا به‌ڵێنى داوه پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌و رێنوێنیانه بكات كه بۆ ئیتاڵییه‌كان ده‌ركردووه سه‌باره‌ت به سه‌فه‌ركردن بۆ عێراق. چونكه پێشتر ئیتاڵیا داواى كرد بوو هاووڵاتیانى به هیچ شێوه‌یه‌ك روو له عێراق نه‌كه‌ن.