هێزێكی زۆری تەناهی لە نەجەف بڵاو بوونەتەوە

:: PM:09:38:21/12/2025 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم هێزێكی زۆری تەناهی لە گەڕەكێكی نەجەف بڵاو بوونەتەوە و بەپێی زانیارییەكان خەڵكی گەڕەكەكە بەنیازن بەهۆی خراپیی خزمەتگوزارییەكانەوە رێگەی سەرەكیی نەجەف- كەربەلا دابخەن.

وەك لە میدیاكان بڵاو كرایەوە، ئەمشەو هێزێكی زۆری تەناهی لە گەڕەكی نیدا بڵاو كراوەتەوە بەهۆی ئەوەی خەڵكی ئەو گەڕەكە داوای خزمەتگوزاری دەكەن و دەیانەوێ رێگەی سەرەكیی نەجەف- كەربەلا دابخەن، بەر لە دوو رۆژیش خەڵكی ئەو گەڕەكە خۆپێشاندانێكی گەورەیان ساز كرد و داوای دابینكردنی ئاو و كارەبا و ئاوەڕۆیان كرد، ئەوان دروشمیان بەرز كردبووەوە و داوای فریاكەوتنیان كرد بەهۆی ئەوەی ناوچەكەیان كارەساتبارە.

رۆژی هەینی رابردووش خۆپێشاندەرانی نەجەف رێگەی نێوان نەجەف- و كەربەلایان داخست، بەڵام رێگاكە لە لایەن هێزە تەناهییەكان بە زەبری هێز كرایەوە و خۆپێشاندەرانیان بڵاوە پێ كرد.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل