سه‌در: كورد و عه‌ره‌ب بران و نابێ ئاژاوه‌ى نه‌ژادپه‌رستى بخرێته‌ نێوانیان

:: PM:02:33:22/12/2025 ‌
موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر رووداوه‌كانى كه‌ركووك ده‌ربڕیوه‌ و ده‌ڵێ،  "كورد و عه‌ره‌ب بران و نابێت ئاژاوه‌ى تایفه‌گه‌رى بخرێته‌ نێوانیان، بكه‌رى ئه‌و كارانه‌ ده‌بێت سزا بدرێن".

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ى كانوونى یه‌كه‌م، موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر رووداوه‌كانى كه‌ركووك ده‌ربڕیوه‌ و ده‌ڵێ، "كورد و عه‌ره‌ب بران، نابێت هانى ئه‌و بابه‌تانه‌ بدرێت كه‌ ئاژاوه‌ى نه‌ژادپه‌رستییه‌، به‌ڵكو ده‌بێت به‌ یاسا سزاى بكه‌ره‌كانى بدرێت".

نووسینگه‌ى موقته‌دا سه‌در راپۆرتێكى بۆ سه‌در به‌رز كردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا باسى رووداوه‌كانى كه‌ركووكى كردووه‌، كاتێك هێزێك چووه‌ته‌ كه‌ركووك و گه‌نجانى كوردى له‌ كه‌ركووك گرتووه‌، هه‌روه‌ها باسى كوشتنى ئه‌فسه‌ره‌ مه‌سیحییه‌كه‌ بۆ سه‌در ده‌كه‌ن.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل