میدیاكانى عێراق ئاشكراى ده‌كه‌ن، ئه‌فسه‌رى ئه‌مه‌ریكى كۆلۆنێڵ ستیفه‌نى به‌یگلى كۆمه‌ڵێك ئه‌ركى گرنگى سه‌ربازى له عێراق له ئه‌ستۆ دایه، یه‌كێك له‌وانه دۆسیه‌ى پاراستنى ژێرخان و دامه‌زراوه‌كانى وزه‌یه و له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ى چه‌ككردنى میلیشیاكانى عێراق.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ى كانوونى یه‌كه‌م، میدیاكانى عێراق سه‌رنجیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئافره‌ته‌ى ئه‌مه‌ریكا كه ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا ده‌رده‌كه‌وێت و دوایین جاریش له‌گه‌ڵ عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا سوپاسالارى عێراق كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له
میدیاى عێراقى بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌یگلى به‌رپرسى پاشكۆى سه‌ربازى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكایه له عێراق، واته له نێو ئه‌مه‌ریكییه‌كان باڵاترین به‌رپرسى سه‌ربازییه له عێراق، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى نووسنگه‌ى هاوكارى ته‌ناهى ئه‌مه‌ریكیه له عێراق كه به كورتكراوه‌ى OSC ده‌ناسرێت.
سه‌باره‌ت به ئه‌ركه‌كانیشى چه‌ندان دۆسیه‌ى له‌به‌ر ده‌سته له‌وانه دۆسیه‌ى پاراستنى دامه‌زراوه‌كانى وزه، چونكه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مه‌ریكا له
هێرشى میلیشیاكان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وت و گازییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نیگه‌ران بوو. ئه‌ركێكى تر‌ى ستیفه‌نى بایه‌گلى ئه‌وه‌یه چاودێرى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى چه‌ككردنى میلیشیاكانى عێراق بكات، ئه‌وانه‌ى كه سه‌ربه فه‌رمانده‌ى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق نیین و سه‌ربه ئێرانن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كرێت كۆلۆنێڵ به‌یگلى چاودێرى پابه‌ندبوونى عێراق ده‌كات به‌و مه‌رجانه‌ى كه ئه‌مه‌ریكا له بودجه‌ى به‌رگری خۆى بۆ هاوكاریكردنى عێراق دیارى كردوون، یه‌كێكیش له‌وانه به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراقه "كه هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانه" له رووى سه‌ربازییه‌وه. به‌ر له 20 به‌یگلى له عێراق كارى كردووه و راهێنانى به هێزه‌كانى پۆلیسى عێراق كردووه.