له هه‌واڵێكى به‌په‌له میدیاى عێراقى بڵاویان كردووه‌ته‌وه، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌سره‌ى سه‌رپشك كردووه له‌وه‌ى به‌ره‌و پێڕه‌وكردنى رێكارییه‌كانى پێكهێنانى هه‌رێمى به‌سره بچێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ى كانوونى یه‌كه‌م، چه‌ند ماڵپه‌ڕێكى عێراقى به‌ڵگه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا جێگرى پارێزگارى به‌سره ئاشكراى ده‌كات، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌سره‌ى سه‌رپشك كردووه له‌وه‌ى رێكارییه یاساییه‌كان بۆ به‌هه‌رێمبوونى به‌سره بگرێته‌به‌ر.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه دانیشتووانى به‌سره داواى به‌هه‌رێمبوونى پارێزگاكه‌یان ده‌كه‌ن، چونكه له ساده‌ترین خزمه‌تگوزارى بێبه‌شن، له كاتێكدا بودجه‌ى عێراق به رێژه‌یه‌كى زۆر له فرۆشتنى نه‌وتى به‌سره‌وه دابین ده‌كرێت.