لیژنه‌ى پیرۆزیى كه‌ربه‌لا: وه‌رزشى كچان كارێكى ئابڕووبه‌رانه‌یه
لیژنه‌یه‌كى حكوومى له كه‌ربه‌لا به ناوى لیژنه‌ى پڕۆژه‌ى پیرۆزى كه‌ربه‌لا سه‌ركۆنه‌ى چالاكییه‌كى وه‌رزى كچان ده‌كات، كه په‌روه‌رده‌ى شاره‌كه رێكى خستووه و به "چالاكییه‌كى ئابڕووبه‌رانه" ناوى ده‌بات و گوایه له‌گه‌ڵ پیرۆزییه‌كانى شاره‌كه ناگونجێت. كه‌چى به‌گوێره‌ى ئه‌و وێنانه‌ى كه له میدیاكان بڵاوكراونه‌ته‌وه، كچه‌كان به ته‌واوى له كاتى وه‌رزشه‌كه پابه‌ندن به باڵاپۆشى.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ى كانوونى یه‌كه‌م، لیژنه‌ی پیرۆزی كه‌ربه‌لا
راگه‌یەنراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هێرش ده‌كاتە سه‌ر چالاكییه‌كى قوتابخانه‌كان كه پێشبركێى بۆ وه‌رزشى كچه قوتابییه‌كان رێكخستووه. له راگه‌یەنراوەكه به توندى هێرش ده‌كرێته سه‌ر ئه‌و چالاكییه گوایه له‌گه‌ڵ به‌ها و ئه‌خلاق و نه‌ریتى عه‌شایه‌رى ناگونجێت، به تایبه‌تى له‌گه‌ڵ پیرۆزییه‌كانى كه‌ربه‌لا.
لیژنه‌كه داوایش له په‌رله‌مانتارانى كه‌ربه‌لا و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ربه‌لا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر ئه‌م كاره هه‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى په‌روه‌رده كێبڕكێیه‌كى بۆ كچان رێكخستووه 150 قوتابى له 40 قوتابخانه‌ى كچان تێیدا به‌شداریان كردووه و 25 قوتابخانه ناوه‌ندى و 15 ئاماده‌یى، واته به‌شێكى زۆر له كچه‌كان قوتابى ناوه‌ندین، به‌گوێره‌ى ئه‌و وێنانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه سه‌رجه‌م كچه‌كان پابه‌ندن به باڵاپۆشى.