فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق، له‌گه‌ڵ عامر فائیز به ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاری خولی شه‌شه‌م كۆبووه‌وه و دووپاتی كرده‌وه، ده‌بێت له دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌ماندا سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كانی هه‌ڵبژێدرێن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی كانوونی یه‌كه‌م، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق، له‌گه‌ڵ عامر فائیز كۆبووه‌وه، عامر به ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاری خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراقه، ده‌بێته سه‌رۆكی ته‌مه‌ن و دانیشتنی یه‌كه‌م به‌ڕێوه ده‌بات. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق، فایه‌ق زێدان دووپاتی كردووه‌ته‌وه، ده‌بێت له دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌ماندا سه‌رۆك و جێگره‌كانی هه‌ڵبژێدرێن.
له ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن دووپاتی كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر گرنگیی رێزگرتن له ده‌قه ده‌ستوورییه‌كان و جێبه‌جێكردنیان، هه‌روه‌ها نابێت لێكدانه‌وه‌ی بێ بنه‌مایان بۆ بكرێت، به‌شێوه‌یه‌ك ماده‌كانی 54 و 55 له ده‌ستوور به راشكاوی دووپات له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و جێگره‌كانی ده‌كاته‌وه له دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی نوێ"
سه‌رۆكی دادوه‌ری دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه به پێشێلكردنی ده‌ستوور داده‌نرێت و ده‌رگا بۆ سه‌رپێچیی تر ده‌كاته‌وه كه كۆسپ بۆ پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن له ماوه‌ی ده‌ستووریدا دروست ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك كۆماری عێراق پێشتر 29ی ئه‌م مانگه بۆ دانیشتنی یه‌كه‌می خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق دیاری كردووه.