ماڵپه‌ڕێكى عێراقى ده‌ڵێ تا ئێسته ئێران له دۆسیه‌ى چه‌ككردنى میلیشیاكان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه بێده‌نگه و ماڵپه‌ڕێكى نێوده‌وڵه‌تیش ده‌ڵێ، "ئێران ده‌یه‌وێ میلیشیاكان تێكه‌ڵى كارى سیاسى بن و هیچ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان بۆ ئه‌مه‌ریكا نه‌بێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ى كانوونى یه‌كه‌م ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، تا ئێسته ئێران له دۆسیه‌ى چه‌ككردنى میلیشیاكان بێده‌نگه. ئه‌و بێده‌نگییه‌یش ماناى ئه‌وه نییه كه ئێران به چه‌ككردنى میلیشیاكان رازى بێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ زیاتر هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بارودۆخه‌كه بكات، چونكه میلیشیاكان بۆچوونى جیاوازیان هه‌یه.
هه‌ر هه‌مان ماڵپه‌ڕ باسى له‌وه كردووه، شاندێكى میلیشیاكان ئه‌وانه‌ى ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه چه‌ك دابنێن، سه‌ردانى ئێرانیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى ئێران بزانن. هاوكات رۆژنامه‌ى "زه ناشناڵ"ى ئیماراتى له راپۆرتێكدا باسى له هه‌ڵوێستى ئێران كردووه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه داوه ئێران ده‌یه‌وێ میلیشیاكان تێكه‌ڵ به كارى سیاسى بن له عێراقدا و هیچ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌ك له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریكا نیشان نه‌ده‌ن.