سه‌ره‌ڕاى هۆشدارییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له‌وه‌ى عێراق رێگه به جووڵه‌ى حه‌ماس و دوو میلیشیاى تر نه‌دات، كه‌چى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌له‌ستینى ئاشكراى ده‌كات، شاندێكى باڵاى سه‌ردانى عێراقى كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ى كانوونى یه‌كه‌م،
بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌له‌ستینى له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى ده‌كات، شاندێكى باڵاى سه‌ردانى عێراقى كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق كۆبووه‌ته‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى حه‌ماس ئاماژه‌ى بۆ كراوه، ئوسامه حه‌مدان سه‌رۆكایه‌تیى شانده‌كه‌ى كردووه و تاهیر نونو راوێژكارى راگه‌یاندنى حه‌ماس ئه‌ندامى شانده‌كه بووه.
پێشتر به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل هۆشدارییان به عێراق داوه، له‌سه‌ر خاكه‌كه رێگه به جووڵه‌ى حه‌ماسى فه‌له‌ستینى و حزبوڵاى لبنانى و حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن نه‌دات.