عەبدوڵا ئۆجەلان: ئیسلام لە جەوهەریدا ئاینی ئازادییە و خراپ بەكار دەهێنرێت

:: PM:01:07:25/12/2025 ‌
عەبدوڵا ئۆجەلان لە پەیامێكی نوێیدا كە بۆ یەكەمین كۆنگرەی ئاسایی فیدراسیۆنی لێكۆڵینەوە ئیسلامییەكانی میزۆپۆتامیا ناردووە رای گەیاند، ئیسلام لە جەوهەرەكەیدا ئاینی ئازادییە.

فیدراسیۆنی لێكۆڵینەوە ئیسلامییەكانی میزۆپۆتامیا، بە دروشمی "لە ئیسلامی دیموكراتیكەوە بۆ ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیك"، یەكەمین كۆنگرەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات. عەبدوڵا ئۆجەلانی سەرۆكی پارتی كرێكاران پەیامێكی بۆ كۆنگرەكە نارد.

میدیای پەكەكە ئەمڕۆ پێنجشەم 25ی كانوونی یەكەم بڵاوی كردەوە، ئۆجەلان لە پەیامەكەیدا دەڵێت: ئیسلام لە جەوهەرەكەیدا ئاینی ئازادیی، دادپەروەری و یەكسانییە. ئیسلام دەوڵەتی فەرمیی یان پێكهاتە كۆییەكان كە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری وەك ئامرازێكی دەسەڵاتداری و تاڵانكاری بەكاری دەهێنێت، ئەم جەوهەرەی خۆی لە دەست داوە.

هاوكات ئەوەشی گوتووە، ئیسلامی دیموكراتیك گەڕانەوەیە بۆ ڕۆحی پەیمانی مەدینە. ئەو پەیمانە پەیمانی پێكەوەژیانی باوەڕی، گەل و كولتوورە جیاوازەكانە بە ئیرادەی خۆیان و بێ زۆرەملێیە.

"پێویستە بزانرێت جیهادی ڕاستەقینە تێكۆشانە دژ بە خۆپەرستی و چەوساندنەوەیە لە ڕێگەی ڕەخنەلەخۆگرتنی بەردەوامەوە. بیركردنەوەی شوورا لە ئیسلامدا بە مانای عەقڵی كۆیی و بڕیاردانی دیموكراتیكە".

ئۆجەلان لە كۆتایی پەیامەكەیدا دەڵێت: لە جیاتی ئەوەی ئیسلام بكەینە كەرەستەیەكی سیاسیی دەوڵەت و گرووپە جیاوازەكان، با بیخەینە خزمەت ژیانی ئازادیی كۆمەڵگەیەك كە لەسەر ئەو بنەمایە خۆی بەڕێكخستن كردووە. 



وشە - سۆران عەزیز