به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى بانكى نێوده‌وڵه‌تى له ساڵى 2025دا، عێراق له پێگه‌یشتنى حكوومه‌تى دیجیتاڵى و ئه‌لیكترۆنى، له ریزبه‌ندى 124ى وڵاتانى دنیایه و له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بیش دوانزه‌مینه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ى كانوونى یه‌كه‌م،
بانكى نێوده‌وڵه‌تى راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاستى وڵاتان له حكوومه‌تى ئه‌لیكترۆنى دیارى ده‌كات و به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه، عێراق له گرووپى (C) یه واته له گرووپى سێیه‌مه و 46.42% نمره‌ى هه‌یه.
ریزبه‌ندییه‌كه‌یشى له كۆى 197 وڵات 124 مینه. له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بیش دوانزه‌مینه. به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه كۆریاى باشوور له پله‌ى یه‌كه‌مدایه و له دواى ئه‌ویش سعوودیه و ئیستونیا دێن.
پێگه‌یشتنى حكوومه‌تى دیجیتاڵى یان ئه‌لیكترۆنى، به‌و مانایه دێت كه حكوومه‌ت بگاته ئاستێك بتوانێ به ته‌واوى له رێگه‌ى ئه‌لیكترۆنى خزمه‌تگوزارییه‌كانى پێشكه‌ش بكات.