ئه‌كره‌مه‌دین سه‌ریع فه‌رمانده‌ی پێشووی پۆلیسی ویلایه‌ته‌كانی به‌غلان و توخار له حكوومه‌تی پێشووی ئه‌فغانستان، له تاران ته‌قه‌ی لێ كرا و كوژرا.
جه‌نه‌راڵ سه‌ریع یه‌كێك بوو له كه‌سه دیاره‌كانی دژبه‌ری حكوومه‌تی تاڵیبان، شه‌وی رابردوو له به‌رانبه‌ر نووسینگه‌كه‌ی له تاران ته‌قه‌ی لێ كرا و دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌ی گیانی له ده‌ست دا.
هه‌ندێك سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن، له‌و ده‌ستڕێژییه‌دا هاوڕێیه‌كی جه‌نه‌راڵه‌كه كوژراوه و یه‌كێكی تریش بریندار بووه.
عه‌لی مه‌یسه‌م نه‌زه‌ری به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ''به‌ره‌ی به‌رگریی نیشتمانیی ئه‌فغانستان'' كه له گرووپه سه‌ربازییه‌كانی دژبه‌ری تاڵیبان پێكدێن، له په‌یامێكدا تاڵیبانی به تیرۆركردنی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشووی ئه‌فغانستان تۆمه‌تبار كرد.
ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی پێشووی ئه‌فغانستان داوایان له حكوومه‌تی ئێران كردووه، له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو لێكۆڵینه‌وه بكات و بكه‌ران سزا بدات. هێشتا به‌رپرسانی ئێران له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه هیچ هه‌ڵوێستێكیان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
ئه‌كره‌مه‌دین سه‌ریع دووه‌م كه‌سایه‌تیی ناسراوی دژبه‌ری تاڵیبانه كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا كوژراوه. چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر مه‌عرووف غولامی یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی پێشتری ئه‌فغانستان له مه‌شهه‌د تیرۆر كرا.
جێی باسه دوای رووخانی حكوومه‌تی كابول و به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی تاڵیبان، هه‌زاران فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی په‌نایان بردووه‌ته به‌ر ئێران و له‌و وڵاته گیرساونه‌ته‌وه.