میسال ئالووسى سیاسه‌تمه‌دار به‌رگریى له وتاره‌كه‌ى كاردیناڵ لویس ساكۆ ده‌كات و ده‌ڵێ، "ره‌تكردنه‌وه‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى پێوه‌ندییه‌كان به تێگه‌یشتنه گشتییه‌كه‌ى، واتاى ده‌ستگرتنه به شكست".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ى كانوونى یه‌كه‌م، میسال ئالووسى له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى
شه‌فه‌ق نیوز باس له چه‌مكى "ئاساییكردنه‌وه" ده‌كات كه زۆرجار بۆ پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دێت. ئالووسى ده‌ڵێ، "ئاساییكردنه‌وه (ته‌تبیع) وات گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ سروشتى بابه‌ته‌كان. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیى به "فه‌له‌ستین و ئیسرائیل" هه‌یه ئالووسى ده‌ڵێ، "سه‌ره‌تا له فه‌له‌ستین جووه‌كان ژیاون، ئینجا مه‌سیحییه‌كان و دواتریش ئیسلام. ئه‌و ئاینانه چه‌ندان سه‌ته له‌وێ ژیاون، حاڵه‌تى ئاسایى ئه‌وه‌یه هه‌موویان به ئاشته‌وایى له‌گه‌ڵ یه‌كتر بژین".
له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ى لویس ساكۆ، ئالووسى ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ى ساكۆ باسى كردووه هه‌قیقه‌ته، ئیبراهیم باوكى پێغه‌مبه‌رانه له عێراق بووه و ته‌لموود كه كتێبى شه‌ریعه‌تى جووه له عێراق نووسراوه‌ته‌وه، عێراق پێویستى به‌وه هه‌یه له ناوخۆ ئاسایى بكرێته‌وه". ئالووسى دووپاتى ده‌كاته‌وه لویس ساكۆ مه‌به‌ستى له ئاساییكردنه‌وه‌ى پێوه‌ندى له عێراق ئه‌وه بووه، عێراق وڵاتى شارستانییه‌ت و ئاینه‌كان بووه، مه‌به‌ستى ئه‌وه نه‌بووه پێوه‌ندى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتێكى تر ئاسایى بكرێته‌وه.
ئاساییكردنه‌وه‌ى پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل (normalization) چه‌مكێكه بۆ دروستكردنى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌كار ده‌هێنرێت، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كه نه‌یارى ئه‌و وڵاته‌ن و پێشتر پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ پچڕاندووه. ئه‌مڕۆ قه‌یس خه‌زعه‌لى سكرتێرى گشتى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق له په‌یامێكدا داواى كردووه، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه كه‌سانه بكرێت كه باسى ئاساییكردنه‌وه‌ى پێوه‌ندییان كردووه. به لێكدانه‌وه‌ى چاودێرانى سیاسى مه‌به‌ستى خه‌زعه‌لى لویس ساكۆ بووه.