سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى ئاشكراى كردووه، رێكخراوى به‌در به سه‌رۆكایه‌تیى هادى عامرى و هاوپه‌یمانى خه‌ده‌مات كه شبل زه‌یدى سه‌رۆكایه‌تیى ده‌كات، هاوپه‌یمانییه‌ك پێكده‌هێنن، به یه‌كه‌وه 30 كورسییان له په‌رله‌مانى عێراق ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25 ى كانوونى یه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌ك له رێكخراوى به‌در به ماڵپه‌ڕى
شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه، له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ى چڕ له نێوان سه‌ركرده‌كانى رێكخراوى به‌در و هاوپه‌یمانى خه‌ده‌مات ئه‌نجام دراوه، باس له پێكهێنانى هاوپه‌یمانییه‌كى نوێ كراوه كه به‌منزیكانه راده‌گه‌یه‌نرێت.
سه‌رچاوه‌كه روونى كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا ئه‌وه ماوه ناوێك بۆ هاوپه‌یمانییه‌كه دابنرێت. ئامانجیش ئه‌وه‌یه پۆستى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ رێكخراوى به‌در بێت، چونكه ئه‌و هاوپه‌یمانییه ده‌بێته خاوه‌نى 30 كورسى.
شبل زه‌یدى سه‌رۆكى میلیشیاى كه‌تائیب ئیمام عه‌لییه و ئاماده‌یى پێشان داوه میلیشیاكه‌ى چه‌ك دابنێت.