سوپای ئیسرائیل دووپات لە كوژرانی بەرپرسێكی فەیلەقی قودس لە لبنان دەكاتەوە

:: PM:06:12:25/12/2025 ‌

ئەمڕۆ پێنجشەم سوپای ئیسرائیل دووپاتی كردەوە كە حوسێن جەوهەری یەكێك لە دیارترین ئەندامی یەكەی ئۆپراسیۆنەكان لە فەیلەقی قودسی ئێرانی لە لبنان كوشتووە، لەوكاتەی بەپێی میدیاكان ئەمڕۆ پێنجشەم چەند ئەندامێكی حزبوڵای لبنانی لە باشووری لبنان لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل كوژراون.

ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل چەند هێرشێكی ئاسمانی كردووەتە سەر باشوور و باكوری رۆژهەڵاتی لبنان و ژمارەیەك ئەندامی حزبوڵای لبنانی لە رێگەی كردنەئامانجی ئۆتۆمبێلەكانیان كوشتووە، لەوانە لە شارەدێی مەجدەل سلم و حۆش سەید عەلی لە نزیك شاری هرمل.  

شایەنی باسە لە 27ی تشرینی دووەمی 2024 رێككەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و لبنان هاتە واژووكردن، كەچی لەو ساتەوە سوپای ئیسرائیل لە چەند ناوچەیەك چووەتە ناو خاكی لبنان و بەردەوامە لە كردنەئامانجی چەكدار و بنكە و بارەگەكانی حزبوڵا، ئەو داوا لە حكوومەتی لبنان دەكات بۆ داماڵینی چەكی حزبوڵا و دوورخستنەوەی لە سنوورەكانی ئیسرائیل، بەڵام تا ئێستە سوپای لبنان نەیتوانیوە ئەوانە بكات، بۆیە ئەگەری بەردەوامبوونی هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل و پەرەسەندنی زیاتری دۆخی لبنان هەیە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل