خەڵک لە نوێژی هەینی بوون تەقینەوەیەک لە ناو مزگەوتێکی حومس سێ کوژراوی لێکەوتەوە

:: PM:01:49:26/12/2025 ‌
میدیاكانی سووریا بڵاویان كردەوە، لە كاتی ئەنجامدانی نوێژی هەینیدا، تەقینەوەیەك لە ناو مزگەوتێكی شاری حومس ڕووی داوە و بەهۆیەوە ژمارەیەك كەس بوونەتە قوربانی.

ئەمڕۆ هەینی 26ی کانوونی یەکەم، ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سووریا "سانا" ڕای گەیاند، تەقینەوەیەك لە ناو مزگەوتی "ئیمام عەلی بن ئەبی تاڵیب" لە گەڕەکی وادی زەهەب لە شاری حومس (ناوەڕاستی سووریا) ڕووی داوە.

بەپێی ئامارە فەرمییەكان، لە ئەنجامی تەقینەوەكەدا سێ كەس گیانیان لەدەست داوە و پێنج كەسی تریش بریندار بوون.

سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەدەن، ڕووداوەکە لە کاتی نوێژی هەینیدا بووە و گومان دەکرێت كردەیەكی خۆکوژی بووبێت، دوای ڕووداوەكە هێزە تەناهییەكان گەیشتوونەتە شوێنەکە و ناوچەكەیان گەمارۆ داوە.


وشە - پۆڵا مەحموود