فه‌یسه‌ڵ عیساوى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى عه‌زم ئاشكراى ده‌كات، سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سیاسى سوننه كۆ ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دوایین بڕیار بدات له‌سه‌ر دیاركردنى كاندیدێك بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو ئه‌وا هه‌ر یه‌كه له محه‌مه‌د حه‌لبووسى و موسه‌نا سامه‌رائى كاندید ده‌بن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى كانوونى یه‌كه‌م، فه‌یسه‌ڵ عیساوى به ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه، سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سیاسى سوننه كۆده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دوایین بڕیار له‌سه‌ر كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بده‌ن.
عیساوى روونى كردووه‌ته‌وه، هه‌وڵ ده‌درێت یه‌ك كاندید ده‌ستنیشان بكرێت، ئه‌گه‌ریش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون ئه‌وا دوو كاندیدیان ده‌بێت یه‌كێكیان موسه‌نا سامه‌رائى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى عه‌زمه و ئه‌ویتریان محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دومه.
رۆژى دووشه‌مى داهاتوو یه‌كه‌م دانیشتنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر دووپاتى كرده‌وه ده‌بێت له دانیشتنى یه‌كه‌م سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگره‌كانى هه‌ڵبژێردرێن.