ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئێران له ئاوى كه‌نداو ده‌ستى به‌سه‌ر كه‌شتییه‌ك داگرتووه، گوایه چوار ملیۆن لیتر سووته‌مه‌نى قاچاخى هه‌ڵگرتووه و تیمى كه‌شتییه‌كه‌یش له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه گیراون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى كانوونى یه‌كه‌م، ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، میدیاى فه‌رمى ئێران ئاشكرایان كردووه، ئێران ده‌ستى به‌سه‌ر كه‌شتییه‌ك گرتووه، كه چوار ملیۆن لیتر سووته‌مه‌نى قاچاخى هه‌ڵگرتووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران ناو و ناسنامه‌ى كه‌شتییه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه، ته‌نیا باسیان له‌وه كردووه تیمى كه‌شتیوانى له 16 كه‌س پێكهاتووه هه‌موویان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه گیراون.
هه‌فته‌ی رابردوو ئێران جارێكى تر راى گه‌یاندبوو ده‌ستى به‌سه‌ر كه‌شتیه‌كى قاچاخچێتى سووته‌مه‌نى داگرتووه، بێ ئه‌وه‌ى ناسنامه‌ى كه‌شتییه‌كه ئاشكرا بكات.