جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌سره ئاشكراى ده‌كات دووشه‌مى داهاتوو له ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌نگ به پرۆژه‌ى به‌هه‌رێمبوونى به‌سره ده‌درێت و ده‌شڵێ، "تا ئێسته 17 ئه‌ندام واژوویان له‌سه‌ر به‌هه‌رێمبوونى به‌سره كردووه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى كانوونى یه‌كه‌م ئوسامه سه‌عد جێگرى سه‌رۆكى
ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌سره له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى ده‌كات، رۆژى دووشه‌مى داهاتوو له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌سره ده‌نگ به پرۆژه‌ى به‌هه‌رێمبوونى به‌سره ده‌درێت. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه تا ئێسته 17 ئه‌ندام له كۆى 23ى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نه‌كه واژوویان له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه كردووه.
سه‌عد له لێدوانه‌كه‌ى باس له‌وه ده‌كات، "بژارده‌ى هه‌رێم بوون پشت به ده‌ستوور ده‌به‌ستێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌یه كه له دۆسیه‌ى خزمه‌تگوزارى و سه‌رچاوه‌ى دارایى و ده‌سه‌ڵاتى كارگێرى شاره‌كه هه‌یه".
هه‌فته‌ى رابردوو محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌سره‌ى سه‌رپشك كرد له‌وه‌ى رێكارییه‌كانى به‌هه‌رێمبوون ئه‌نجام بده‌ن.