ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى ده‌كات، به واژووكردن له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیى سوماڵیلاند ئیسرائیل كه‌نارێكى ده‌ستده‌كه‌وێ كه درێژییه‌كه‌ى 850 كیلۆمه‌تره و له‌وێوه بۆ یه‌كه‌مجار ده‌توانێ چاودێرى یه‌مه‌ن بكات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى كانوونى یه‌كه‌م حكوومه‌تى ئیسرائیل به فه‌رمى ددانى به سه‌ربه‌خۆیى سۆماڵیلاند نا، به‌مه‌یش ده‌بێته یه‌كه‌م وڵات كه ددان به‌و وڵاته بنێت، كه له ساڵى 1991 وه له سۆماڵ جیا بووه‌ته‌وه. توركیا و میسر به‌ر له هه‌موو وڵاتێك به‌و بڕیاره‌ى ئیسرائیل توڕه بوون.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
حوڕه باسى له‌وه كردووه ئیسرائیل چه‌ندان به‌رژوه‌ندى له‌گه‌ڵ سۆماڵیلاند هه‌یه و یه‌كێك له‌و به‌رژوه‌ندییانه ئه‌وه‌یه ئیسرائیل ده‌ستى به كه‌نارێك ده‌گات 850 كیلۆمه‌تر درێژه و به‌سه‌ر كه‌نداوى عه‌ده‌ن، له‌وێشه‌وه ئیسرائیل بۆ یه‌كه‌مجار ده‌توانێ سیسته‌مى چاودێرى و راونانى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان و مووشه‌كى حووسییه‌كان له نزیك گه‌رووى بابولمه‌نده‌ب بكات. به‌مه‌یش میسر و توركیا ده‌خاته به‌رده‌م واقیعێكى ته‌ناهى نوێ، چونكه ئیسرائیل هه‌ژموونێكى سه‌ربازى نوێى له ناوچه‌كه ده‌بێت.