موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در په‌یامێكى له‌سه‌ر كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ى شارى حومسى سوورى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، "ئه‌مه وه‌ك راگه‌یاندنى سه‌ره‌تاى شه‌ڕى تایفه‌گه‌رییه، ده‌بێت حكوومه‌تى سووریا ده‌ستبه‌جێ توندڕه‌وه‌كان له جومگه‌كانى ده‌وڵه‌ت دوور بخاته‌وه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى كانوونى یه‌كه‌م له مزگه‌وتى ئیمام عه‌لى له شارى حومسى سووریا به كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆریستى عه‌له‌وییه‌كان كرانه ئامانج و هه‌شت كه‌سیان كوژران. موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێ، "به بڕواى من ئه‌مه وه‌ك راگه‌یاندنى سه‌ره‌تاى شه‌ڕى تایفه‌گه‌رییه كه پێشتر عێراق پێ سووتاوه".
دواتریش له په‌یامه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "من ئامۆژگارى حكوومه‌ت ده‌كه‌م ده‌ستبه‌جێ جڵه‌وى توندڕه‌وى تایفه‌گه‌رى بكات و له جومگه‌كانى ده‌وڵه‌ت و هه‌ڵبژاردنى داهاتوو دووریان بخاته‌وه".