ڤۆلۆدمێر زیلینسكی سه‌رۆك كۆماری ئۆكراینا ده‌ڵێت، سبه‌ی یه‌كشه‌م 28ی كانوونی یه‌كه‌م له فلۆریدا، له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكادا كۆ ده‌بێته‌وه و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی دیداره‌كه‌ش كۆتاهێنانه به جه‌نگ.
ئه‌وه‌ی زیاتر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێ ده‌كرێت، پڕۆژه‌یه‌كی 20 ماده‌ییه به ناوبژیوانی ئه‌مه‌ریكا، كه كۆمه‌ڵێك پێشنیازی جیاواز كه یه‌كێكیان گه‌ره‌نتی پاراستنی ئاسایشی ئۆكراینا له‌خۆ ده‌گرێت.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاندووه ئه‌و دیداره‌ی له‌گه‌ڵ زیلینسكی، دیدارێكی زۆرباش و سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌رپرسێكی باڵای رووسیا گوتوویه‌تی، ئه‌و پڕۆژه‌یه جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی له نێوان رووسیا و ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی كۆتاهێنان به جه‌نگ له ئارادا بووه.
رووسیا ددانی به‌وه ناوه كه دانوستانه‌كان زۆر به هێمنی به‌ره‌وپێش ده‌چن، له‌باره‌ی داواكاریی سه‌رۆك كۆماری ئۆكراینا له‌باره‌ی پاشه‌كشه‌پێكردنی هێزه‌كانی ئۆكراینا له رۆژهه‌ڵاتی دۆنباس له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی رووسیا، هیچ هه‌ڵوێستێكی ده‌رنه‌بڕیوه.
دانوستانه‌كان بۆ ئاگربه‌ست و كۆتاهێنان به جه‌نگ له كاتێكدا درێژه‌یان پێ ده‌درێ، كه جه‌نگ به‌رده‌وامه و شه‌وی رابردوو كیێڤی پایته‌ختی ئۆكراینا كرایه ئامانج.
رووسیا 75%ی هه‌رێمی دۆنێتسك و نزیكه‌ی 99%ی لۆهانسكی ئۆكراینای كۆنترۆڵ كردووه و هه‌ردوو هه‌رێمه‌كه به‌یه‌كه‌وه به هه‌رێمی دۆنباس ناسراون.