شێخ نه‌واف زێدان له شێخه‌كانی پارێزگای مووسڵ كه عوده‌ی و قوسه‌ی هه‌ردوو كوڕی سه‌دام حوسێن له ماڵه‌كه‌ی ئه‌ودا كوژران، باسی ورده‌كاریی زیاتری ئه‌و رووداوه ده‌كات.
نه‌واف زێدان بۆ سۆمه‌ریه نیوز قسه‌ی كردووه، ددانی به‌وه ناوه كه له ساڵی 2003 عوده‌ی و قوسه‌ی له ماڵی ئه‌و خۆیان شاردووه‌ته‌وه، ئه‌ویش ئه‌و كه‌سه بووه كه ئه‌و زانیارییه‌ی به ئه‌مه‌ریكییه‌كان گه‌یاندووه.
ئه‌و ده‌ڵێت، ''بڕیارێكی ئاسان نه‌بوو، دۆخی ته‌ناهی و سیاسی له‌و كاته‌دا زۆر ئاڵۆز بوو و هه‌موو شتێك شێوابوو، ئه‌وه‌یش وایكرد من هه‌نگاوێك بنێم كه رێڕه‌وی رووداوه‌كان به ئاراسته‌یه‌كی تردا بگۆڕێت.''
ئه‌و شێخه‌ی مووسڵ رووداوه‌كه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت، ''له ماڵه‌وه ده‌رچووم و نه‌مده‌زانی بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان چی بكه‌م، سواری ئۆتۆمبێله‌كه‌م بووم و رووم له یه‌كێك له كۆشكه‌كانی كۆماری كرد، چونكه پێم وابوو ده‌كرێ له‌وێ ئه‌مه‌ریكییه‌كان بدۆزمه‌وه و زانیارییه‌كه‌یان پێ بده‌م.''
''كه گه‌یشتمه كۆشكه‌كه تووشی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بووم و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئینگلیزیم نه‌ده‌زانی، هه‌ر چۆنێك بوو تێم گه‌یاندن كه ده‌مه‌وێت پرسێكی گرنگیان له‌گه‌ڵدا باس بكه‌م، ئه‌وانیش وه‌رگێڕێكیان بۆ هێنام و پێم گوتن كه عوده‌ی و قوسه‌ی له ماڵه‌كه‌ی من خۆیان شاردووه‌ته‌وه.''
جێی باسه عوده‌ی و قوسه‌ی له 22ی ته‌مووزی 2003 له ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ماڵی شێخ نه‌واف كوژران، له‌گه‌ڵ ئه‌وان مسته‌فا كوڕه ته‌مه‌ن 14 ساڵه‌كه‌ی قوسه‌ی و چه‌ند پاسه‌وانێكیان له ناوچه‌ی ''دۆر'' كوژران.
ئه‌وكات هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه، كه‌سێك كه خۆی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه پێیانی راگه‌یاندووه كه كوڕه‌كانی سه‌دام له ماڵی شێخ نه‌وافن، دوای ئه‌و زانیارییه 30 ملیۆن دۆلاریان پێ داوه كه وه‌ك خه‌ڵات ده‌ستنیشان كرابوو.