مەزڵووم عەبدی سەردانی دیمەشق دەكات

:: PM:05:34:27/12/2025 ‌

لەگەڵ نزیكبوونەوەی كۆتایی ساڵ، وادەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی 10ی ئاداری نێوان هەسەدە و حكوومەتی سووریا لەبارەی یەكخستنەوەی هێز و ناوچەكانیانیان كۆتایی دێت، ئێستە گوشارێگی زۆری توركیا و دیمەشق لەسەر هەسەدە هەیە، هاوكات ئەمەریكا دەیەوێ هەسەدە هەنگاوی كردەنی باوێت بۆ رێگرتن لە شكستهێنانی رێككەوتنەكە و دەست پێكردنی ئۆپراسیۆنێكی سەربازیی توركی- سووری بۆ سەر باكور و رۆژهەڵاتی سووریا، لەو ناوەدا بڕیارە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هەسەدە سەردانی دیمەشق بكات.

وەك هەندێك لە میدیاكان باسیان كرد، پێشبینی دەكرێت لەم رۆژانە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هەسەدە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرعی سەرۆكی كاتیی سووریا سەردانی دیمەشق بكات، ئەوان باسی جێبەجێكردنی كردەنیی رێككەوتنی یەكخستنی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا دەكەن، كە خاڵێكی رێككەوتنی 10ی ئاداری دیمەشقە لە نێوان هەردوولا و كۆتای ئەمساڵ دوا وادەیە بۆ جێبەجێكردنی. 


ئەمڕۆ بەشێك لە میدیاكان بڵاویان كردەوە كە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هەسەدە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع گەیشتووەتە دیمەشق، ئەوەش بە ئامادەبوونی شاندی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمەریكا و فڕەنسا، مەبەست لە كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردنە لەسەر خاڵە ناكۆكەكان لەبارەی رێككەوتنی سەربازی لە نێوان هەسەدە و حكوومەتی سووریا و هەوڵدان بۆ واژووكردنی بەر لە كۆتای ئەمساڵ.

روونیان كردەوە، رێككەوتنە سەربازییەكە بەڵگەنامەیەك لەخۆ دەگرێت باسی میكانیزمی یەكخستنی هێزە سەربازی و تەناهییەكانی هەسەدە لە چوارچێوەی هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی سووریا دەكات، لەو كۆبوونەوەیە لە لایەن هەسەدە بەرپرسانی ئیداری خۆسەری و ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات و لەلایەن هاوپەیمانانیش، نوێنەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و چەند بەرپرسێكی ئەمەریكی و فڕەنسی بەشداری دەكەن.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل