جێگری سەرۆكی ئەمەریكا: ئیسلامییەكان دەست بەسەر ئەوروپادا دەگرن

:: PM:01:52:28/12/2025 ‌
جێگری سەرۆكی ئەمەریكا پێشبینی دەكات تا 15 ساڵی تر، ئەوروپا بكەوێتە دەست ئیسلامییەكانەوە و ئەوەش بە گەورەترین مەترسی دەزانێت.

جەی دی ڤانس لە گفتوگۆیەكی لەگەڵ راگەیاندنی بەریتانی ئاماژەی بەوە كردووە، مەترسییەكی رژد لەسەر ئەوروپا هەیە كە ئیسلامییەكان بەرێگەی دیموكراتی دەسەڵاتی ئەو وڵاتانە دەگرنە دەست، "مەبەستی جێگری سەرۆكی ئەمەریكا ئەو ئیسلامییانەیە كە وەك پەنابەر لە وڵاتانی ئەوروپی دەژین و بەشداریی سیاسەت دەكەن.

جەی دی ڤانس پێشبینی ئەوە دەكات كە زلهێزە ئەتۆمییەكانی ئەوروپا، وەك فڕەنسا یان بەریتانیا، لە ماوەی 15 ساڵی داهاتوودا بكەونە دەست كۆمەڵێك سەركردەی ئیسلامی.

جێگری سەرۆكی ئەمەریكا ئەوە بە مەترسی دەزانێت و پێی وایە كاریگەریی لەسەر ئەمەریكاش دەبێت و دەڵێت: "ئێمە پێوەندیی كولتووری و ئاینی و ئابووریمان لەگەڵ ئەوروپا بەهێزە، ئەوروپا بۆ ئەمەریكا جیاوازە، بۆیە لەمبارەیەوە پێم وابێت هەندێك مشتومڕی ئەخلاقیمان لەگەڵ ئەوروپا دەبێت.

"كەسانێك هەن كە هاوسۆزی ئیسلامییەكانن یان مەیلی ئیسلامییان هەیە كە لە ئێستە پۆستیان لە وڵاتانی ئەوروپادا هەیە، ئەوان لە هەڵبژاردنی سەرۆك شارەوانی، یان هەڵبژاردنی شارەوانییەكان سەردەكەون و رەنگە دواتریش بۆ پۆستی گەورەتر بچن". 




وشە - سۆران عەزیز