میدیاى سوورى بڵاوى كردووه‌ته‌وه ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى گه‌وره له ناوچه‌ى مه‌زه له دیمه‌شقى پایته‌ختى سووریا بیستراوه و تا ئێسته هیچ زانیارییه‌كى سه‌ره‌تاى بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ى كانوونى یه‌كه‌م، ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى گه‌وره له ناوچه‌ى مه‌زه‌ى دیمه‌شق بیستراوه. هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر سروشتى ته‌قینه‌وه‌كه و زیانه‌كانى بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
هه‌ینى رابردوو كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆریستى گه‌وره له مزگه‌وتێكى عه‌له‌وییه‌كان له حومس رووى دا، هه‌شت كه‌س بوونه قوربانى. دواى ته‌قینه‌وه‌كه رێكخراوێكى تیرۆریستى به ناوى سه‌رایا ئه‌نسار سوننه به‌رپرسیارێتى له ئه‌ستۆ گرت.
هه‌میشه ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌كان له سووريادا له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه: هێرشى ئیسرائیل، ته‌قینه‌وه‌ى پاشماوه‌ى جه‌نگى، كرده‌ى گرووپه تیرۆریستى و توندڕه‌وه‌كان، مانۆڕى هێزه‌كانى سووریا.