سه‌رچاوه سیاسییه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى عه‌دنان فه‌یحان پارێزگارى بابلى بۆ پۆستى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان دیارى كردووه، ئه‌مه دواى ئه‌وه‌ى دێت كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان شاخه‌وان عه‌بدوڵاى بۆ جێگرى دووه‌م كاندید كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ى كانوونى یه‌كه‌م بڕیاره دانیشتنى یه‌كه‌مى خولى
شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت، جیا له‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى ئه‌م خوله سوێند ده‌خۆن، ده‌بێت سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگره‌كانى هه‌ڵبژێرن.
پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ پێكهاته‌ى سوننه‌یه، دوو كاندیدیان هه‌یه ئه‌وانیش موسه‌نا سامه‌رائى و هه‌یبه‌ت حه‌لبووسییه. پۆستى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ شیعه‌یه كاندیده‌كه‌یان عه‌دنان فه‌یحانه كه پارێزگارى بابله و سه‌ربه عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قه.
پۆستى جێگرى دووه‌میش بۆ كورده كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان شاخه‌وان عه‌بدوڵاى كاندید كردووه.