یه‌كه‌م دانیشتنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستى پێ كرد، عامر فائیز سه‌رۆكى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان له وته‌یه‌كى كورتدا دووپاتى كرده‌وه ده‌بێت ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگره‌كانى هه‌ڵبژێردرێن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ى كانوونى یه‌كه‌م، دانیشتنى یه‌كه‌مى په‌رله‌مان ده‌ستى پێ كرد، عامر فائیز له وته‌یه‌كى كورتدا دووپاتى كرده‌وه ده‌بێت هه‌ر له‌م دانیشتنه‌دا په‌رله‌مانتاران دواى سوێندخواردن، سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگره‌كانى هه‌ڵبژێرن. گوتیشى "دواخستنى دانیشتن یان هێشتنه‌وه‌ى به كراوه‌یى نییه، ده‌بێت ئه‌مڕۆ سه‌رۆك و جێگره‌كانى هه‌ڵبژێردرێن".