ئەمڕۆ دووشەم، 29 كانوونی یەكەمی 2025، لە یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، سەرۆكی پەرلەمان دێتە هەڵبژاردن، هەیبەت حەلبووسی لە هاوپەیمانیی تەقەدوم، تا ئێستە كە دەنگەكان بۆ "وشە" دەنێردرێت لەپێشە و جیاكردنەوەی دەنگەكانیش بەردەوامە.
پێشتر هەر یەكە لە هەیبەت حەلبووسی و موسەنا سامەرائی كاندید بوون، بەڵام لە وتەیەكی كورتدا؛ موسەنا سامەرائی بۆ بەرژەوەندیی حەلبووسی كشایەوە، بۆیە حەلبووسی لەگەڵ هەر یەكە لە سالم عیساوی و عامر عەبدولجەبار چووە كێبڕكێی هەڵبژاردنەوە.
هەیبەت حەلبووسی لە ساڵی 1980 لەدایك بووە، وەك لە ژیاننامەكەی خۆی نووسیویەتی، خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆس و ماستەرە لە زانستە سیاسییەكان. یەكێكە لە سەركردەكانی حزبی تەقەدوم كە محەمەد حەلبووسی سەرۆكایەتیی دەكات، لە هەردوو خولی چوارەم و پێنجەم هەیبەت حەلبووسی سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە بووە لە پەرلەمانی عێراق.
جێی ئاماژەیە، 309 پەرلەمانتار ئەمڕۆ دەنگیان بە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دا كە لە پشكی سوننەیە.