عه‌بدولڕه‌حمان جه‌زائیرى سه‌ركرده له چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ئاشكراى ده‌كات، له كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى عێراقدا، ته‌یف سامى له پۆسته‌كه‌ى خۆى ده‌مێنێته‌وه و له‌سه‌ر پشكى هاوپه‌یمانى سادقوون ده‌بێت كه ئه‌مه باڵى سیاسیى میلیشیاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قه.
عه‌بدولڕه‌حمان جه‌زائیرى سه‌ركرده له چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى، هه‌ندێك زانیارى له‌سه‌ر پۆسته‌كانى حكوومه‌تى داهاتوو ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، "سادقوون ئێسته دوو وه‌زاره‌تیان هه‌یه و داواى سێ وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ن، یه‌كه‌میان خوێندنى باڵایه و ئه‌ویتریان وه‌زاره‌تى داراییه كه ته‌یف سامى و له پۆسته‌كه‌ى خۆى ده‌مێنێته‌وه".
له‌باره‌ی وه‌زاره‌تى نه‌وتیش ده‌ڵێ، "بۆ ره‌وتى حیكمه ده‌بێت و وه‌زاره‌تى ناوخۆیش بۆ ده‌وڵه‌تى یاسا".
به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنى سیاسیى نێوان پێكهاته‌كانى عێراق، سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت بۆ پێكهاته‌ى شیعه و تا ئێسته كاندیدى سه‌رۆكى حكوومه‌تیان یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه.