رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، بۆ دوورخستنه‌وه‌ى میلیشیاكان له حكوومه‌ت و خۆدووگرتن له گوشارى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى پۆسته‌كانى په‌رله‌مان به میلیشیاكان ده‌دات و پۆستى جێگرى یه‌كه‌می په‌رله‌مانیش له چوارچێوه‌ى ئه‌و سیاسه‌ته‌دا هاتووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30ى كانوونى یه‌كه‌م، رۆژنامه‌ى
مه‌داى عێراقى راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه به ناونیشانى "به‌شداربوونى میلیشیاكان له حكوومه‌تى داهاتوو، مه‌ترسیى رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌رز ده‌كاته‌وه".
له راپۆرته‌كدا ئاشكرا ده‌كرێت حكوومه‌تى عێراق وه‌ك رابردوو نییه نكۆڵى له بوونى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئیسرائیل بكات، به‌ڵكو ئێسته ددان به‌وه ده‌نێت "له‌لایه‌نى سێیه‌مه‌وه" ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ى كردووه، ئاستى مه‌ترسیى هه‌ڕه‌شه‌كه‌یش به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى مه‌دا به‌وه به‌نده، چه‌نده میلیشیاكانى عێراق له حكوومه‌تى داهاتوودا پێگه‌یان ده‌بێت.
مه‌دا دووپاتى ده‌كاته‌وه، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له میانه‌ى دانوستاندنه‌كانى ئه‌و خاڵه‌ى له به‌رچاو گرتووه، بۆیه ده‌یه‌وێ میلیشیاكان له پێگه‌كانى حكوومه‌ت دوور بخاته‌وه و پۆستى تریان پێ بدات، له‌وانه جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مه‌یش هه‌وڵێكى به‌ره‌ى شیعه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ناڕه‌زاییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
هه‌ر رۆژنامه عێراقییه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، میلیشیاكان وازیان نه‌هێناوه و ئێسته‌یش گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ندان پۆستى گرنگیان ده‌ست بكه‌وێت.