ماجد شنگالى په‌رله‌مانتارى پێشووى پارتى دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ى له دانیشتنى یه‌كه‌مى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى عێراق رووى دا، ده‌ریخست میلیشیاكان به‌سه‌ر شانۆى سیاسیى په‌رله‌مان زاڵن و گوتیشى، "ئه‌م په‌یامه بۆ پارتى روونه، هه‌روه‌ها كارى چه‌ككردنى میلیشیاكانیش به یاسا قورس ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 29ى كانوونى یه‌كه‌م،
ماجد شنگالى په‌رله‌مانتارى پێشووى پارتى دووپاتى ده‌كاته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كه‌مدا ده‌ركه‌وت كه میلیشیاكان به‌سه‌ر شانۆى سیاسى په‌رله‌مان زاڵن. گوتیشى، "له داهاتوودا ئه‌ركى ئه‌و لایه‌نانه قورس ده‌بێت كه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له رووى یاساییه‌وه چه‌كى میلیشیاكان دابنێن و سنووردارى رۆڵه‌كه‌یان بكه‌ن".
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، شنگالى گوتى، "ئه‌مه په‌یامێكى روون بوو بۆ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ناوه‌ڕۆك و واتاى خۆى هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و هێزانه‌یش ده‌بێت د‌رك به‌و راستییه بكه‌ن كه چه‌ندان ته‌نگژه‌ى ده‌ره‌كى و ناوخۆ له رۆژانى داهاتوودا چاوه‌ڕوانیان ده‌كات".