ماوەی چەند هەفتەیەكە ئێران دەستی بە گۆڕینی بەرپرسانی باڵا كردووە، ئەمڕۆیش ئەحمەد وەحیدی كردە جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران و عەلی فەدویشی كردە سەرۆكی دەستەی راوێژكاران.
ئەمڕۆ چوارشەم 31ی كانوونی یەكەم، ئاژانسی
تەسنیم بڵاوی كردووەتەوە، لە مەراسیمێكدا ئەحمەد وەحیدی كرایە جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران، ئەمەیش لەسەر بڕیاری عەلی خامنەیی رابەری كۆماری ئیسلامیی ئێران بووە.
وەحیدی لە شوێنی عەلی فەدەوی دانراوە كە كراوەتە سەرۆكی دەستەی راوێژكاران.
پێشتر راپۆرتەكان باسیان لەوە كردبوو، ماوەی چەند هەفتەیەكە بە بڕیاری خامنەیی بەرپرسانی سەربازی گۆڕانكارییان پێ دەكرێت، بەدوور نازانرێت ئەمە وەك پلانێكی ئامادەكاری بێت بۆ شەڕی چاوەڕوانكراو لەگەڵ ئیسرائیل.