جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق دووپاتی كردەوە، هەفتەی داهاتوو تەواوی سەربازەكانی ئەمەریكا لە عێراق دەكشێنەوە و هەر ئەو كاتەیش بنكەی عەین ئەسەد بە هێزە عێراقییەكان دەدرێتەوە.
فەریق روكن قەیس محەمەداوی جێگری
فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەم 31ی كانوونی یەكەم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دووپاتی كردەوە، ئێستە هیچ سەربازێكی ئەمەریكی و هاوپەیمانان لەگەڵ هێزەكانی عێراق نییە و هەفتەی داهاتوویش بە یەكجاری هەموو هێزەكانی ئەمەریكا دەكشێنەوە.
محەمەداوی باسی لەوەیش كردووە، هەفتەی داهاتوو بنكەی عەین ئەسەد بە هێزە عێراقییەكان دەدرێتەوە، كە گەورەترین بنكەی سەربازیی ئەمەریكایە لە عێراق.
ئەو بەرپرسە سەربازییەی عێراق باسی ئەوەی كرد، لەبری ئامادەبوونی راستەوخۆی هێزەكان، عێراق كۆمەڵێك رێككەوتنی سەربازی لەگەڵ ئەمەریكا، فڕەنسا و بەریتانیا كردووە.