ئەمشەو كە دنیا پێشوازی لەساڵی نوێ دەكرد تەقینەوەیەك لەحەلەب روویدا

:: AM:09:33:01/01/2026 ‌
ئەمشەو كە هەموو دنیا پێشوازیان لەساڵی نوێ دەكرد و ئاهەنگیان دەگێرا، بەڵام لە حەلەب تەقینەوەیەك روویدا و تیرۆرستان بەهیوابوون كەنیسەیەك بكەنە ئامانج.

ئاژانسی فەرمیی دەنگوباسی سووریا رای گەیاند، ئەمشەو خۆكوژێك كاروانێكی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی كردووەتە ئامانج و خۆی پێیاندا تەقاندووەتەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەكە تیرۆرستان بەنیاز بوون كەنیسەیەك لە حەلەب بكەنە ئامانج.، كە خەریكی پێشوازیبوون لە ساڵی نوێ.

پارێزگای حەلەب، راگەیێنراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، كەسێكی نەناسراو تەقینەوەیەكی خۆكوژیی بە پشتێنەیەكی بۆمبڕێژكراو كرد و كاروانێكی پۆلیسی لە ناوچەی باب فەرەج لە ناوەندی شاری حەلەب كردە ئامانج.

سووریا بووەتە مۆڵگەی گرووپە تورنەوەكان و بەگوتەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل زیاتر لەنیوەی هێزە تەناهییەكان خۆیان لەجیهادییەكانن.




وشە - سۆران عەزیز