روانگەی سووری: لەماوە دوو ساڵدا لە سووریا 650 ژن كوژراون

:: AM:11:26:01/01/2026 ‌
بەپێی ئامارەكانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ماوی دوو ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ هاتنەسەر دەسەڵاتی شەرع و گرووپەكانی نزیكی توركیا لە سووریا، 650 ژن   كوژراون و 29 یان خوار تەمەن 18 ساڵ بوون.

لە هەشتـی كانوونی یەكەمی 2024 و لە سەرەتای دەسەڵاتی هەتەشە بە سەرۆكایەتی ئەحمەد شەرع لە سووریا تا ئێستە بەهۆكاری شەڕ، هێرشی چەكداری، هێرشی مەزهەبی و توندوتیژی خێزانی و كۆمەڵایەتیزیاتر لە 650 ژن  كوژراون.

بەپێی ئاماری روانگەی سووری كوژراوەكان لە حەلەب، دیمەشق، حومس، حەما، دەشتاییەكانی دیمەشق، درعا، تەرتووس، قونەیتەرە، لازقییە، سووەیدا و ناوچەكانی سووەیدا بوون.

هەروەها بە پێی ئامرێكی ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ 127 ژن لە ناوچە جیاوازەكانی سووریا لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی حكوومەتی كاتیەوە كوژراون.

روانگەكە كۆمەڵكوژییەكانی شارە عەلەوی و دروز نشینیەكانی خستووەتەڕوو، كە بەجۆرێكە تەنیا لە ناوچە كەناراوەكان 100 ژن و لە سووەیدا 130 ژن كوژراون.



وشە - سۆران عەزیز