لە سەرەتای شەڕەوە تائێستە 352 هەزار سەربازی رووسی لەلایەن سوپای ئۆكرایناوە كوژراون، بەڵام حكوومەتی وڵاتەكە تەنیا 40% ئاماری كوژراوەكان بڵاو دەكاتەوە.
شەری رووسیا و ئۆكراینا پێ دەنێتە چوارەم ساڵەوە و تا ئێستە لە هەردوو لا نزیكی 500 هەزار سەرباز كوژراوە، بەڵام رووسیا ئامارەكان بڵاو ناكاتەوە و ئەوەش وادەكات بەتەواوی نەزانرێت چەند سەرباز كوژراون و چەندیش بریندار بوون.
بی بی سی نیوز لە راپۆرتێكیدا ئاماژە بەوە دەكات لەم 10 مانگەی دوایدا ئاماری كوژراوانی سوپای رووسیا گەلێك بەرزبووەتەوە ئەوەش دوای هەوڵەكان دێت بۆ وەستانی شەڕەكە و دەستكردن بەپرۆسەی ئاشتیی.
بەپێی راپۆرتەكەی بی بی سی نیوز تەنیا لەم 10 مانگەدا ژمارەی كوژراوەكانی رووسیا بەجۆرێك بەرز بووەتەوە كە بەرپرسانی ئەو وڵاتەی تووشی سەرسورمان كردووە.
سەرچاوە رووسییەكان تەنیا نزیكەی 40%ـی ژمارەی كوژراوانیان بڵاوكردووەتەوە، بەڵام بی بی سی دەڵێت:: لە تەموزی 2024 تا كۆتایی كانوونی یەكەمی 2025، زیاتر لە 127 هەزار سەربازی رووسی لە شەڕی ئۆكراینادا كوژراون، بەپێی شیكارییەكەی بی بی سی، لە سەرەتای شەڕەوە تائێستە 352 هەزار سەربازی رووسی لەلایەن سوپای ئۆكرایناوە كوژراون.
رووسیا ئێستە بەپارە سەرباز لەدەرەوە وەردەگرێت، خەڵكی وڵاتانی تر بۆ شەر ئامادە دەكات بەمەش پێی وایە زیانی ناوخۆ كەم دەكاتەوە.
بەپێی راپۆرتە شیكارییەكەی بی بی سی نیوز، سەربازەكانی بیانی ژمارەیان زیاد بووە و ساڵانەی 128 هەزار دۆلاریان پێ دەدرێت.