سەدر "مەزیف" لە دیمەشق دەکاتەوە "مەرجێکی توندی هەیە"

:: PM:03:07:02/01/2026 ‌
ڕێبەری ڕەوتی شیعیی نیشتمانیی عێراق، فەرمانی كرد "مەزیفی ئال سەدر" لە سووریا بكرێتەوە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هەژاران و مەرجی ئەوەشی داناوە بۆ سیاسەت بەكار نەهێنرێت.

ئەمڕۆ هەینی دووی کانوونی دووەمی 2026، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی شیعیی نیشتمانی، لە بەیاننامەیەکدا فەرمانی کرد بە کردنەوەی "مەزیفی ئال سەدر" لە ناوچەی سەیدە زەینەب لە دیمەشقی پایتەختی سووریا.

بەپێی بەیاننامەکە، سەدر (مەزجووب خەفاجی)ی ڕاسپاردووە بۆ سەرپەرشتیکردن و کردنەوەی ئەو مەزیفە، کە ئامانج لێی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی و هاوکارییە بۆ هەژاران و نەدارانی ئەو وڵاتە.

سەدر لە فەرمانەکەیدا مەرجێکی داناوە و دووپاتی کردووەتەوە، نابێت بە هیچ شێوەیەک ناونیشانی "مەزیفی ئال سەدر" بۆ کاروباری دنیایی، سیاسی یان هەر مەبەستێکی تر جگە لە خزمەتگوزاری بەکار بهێنرێت.


وشە - پۆڵا مەحموود