جیمس كلێڤه‌رلى وه‌زیرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا ره‌خنه له ئێران ده‌گرێت به‌وه تۆمه‌تبارى ده‌كات كه پێڕه‌وى سیاسه‌تى سه‌ركوتكارى ده‌كات له ناوخۆدا و له ده‌ره‌وه‌یش سیاسه‌تى ناسه‌قامگیرى. جیمس ده‌شڵێ، "گه‌لى ئێران شایه‌نى رێزگرتن و پشتیوانییه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووى كانوونى دووه‌مى 2026 جیمس كلێڤه‌رلى وه‌زیرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا په‌یامێكى له ئێكس بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "رژێمى ئێران له ناوخۆ سیاسه‌تى سه‌ركوتكارى پێره‌و ده‌كات له ده‌ره‌وه‌یش سیسه‌تى ناسه‌قامگیرى، هه‌ردووكیان ده‌بنه هۆى ناسه‌قامگیرى و ئه‌نجامى خراپیان ده‌بێت".
وه‌زیرى پێشووى به‌ریتانیا ده‌شڵێ، "گه‌لى ئێران شایه‌نى رێزگرتن و پشتیوانییه".
هه‌ر ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، ئاماده‌یى وڵاته‌كه‌ى ده‌رخست بۆ پشتیوانى خۆپیشانده‌رانى ئێران. مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى پێشترى ئه‌مه‌ریكایش گوتى، "خۆپیشاندانى ئێران هه‌لێكه بۆ جووڵه‌كردن له دژى ده‌سه‌ڵاتى ئێران".