كه‌ناڵێكى عێراقى له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ عێراق له خۆپیشاندانه‌كانى ئێران ده‌ترسێ، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئێران بكه‌وێت ئه‌وا كاریگه‌رى به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى عێراقیش ده‌بێت. یانیش له‌وه ده‌ترسێ له گه‌وره‌بوونى ته‌نگژه‌كه جارێكى تر عێراق ببێته گۆڕه‌پانى ململانێى هێزه‌كان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووى كانوونى دووه‌م، كه‌ناڵى
وه‌ن نیوزى عێراقى له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، "عێراق له كه‌وتنى رژێمى ئێران ده‌ترسێ" چونكه پێوه‌ندییه‌كى به‌هێز و به‌رژوه‌ندییه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتى عێراق و ئێران هه‌یه. به بارودۆخێكى تریش كه‌ناڵه‌كه پێیوایه عێراق له‌وه ده‌ترسێ جارێكى تر ببێته گۆڕه‌پانى ململانێى وڵاتان.
چه‌ند رۆژێكه له ئێران خۆپیشاندانه و تا ئێسته حه‌وت خۆپیشانده‌ر به ته‌قه هێزه ئێرانییه‌كان كوژراون. دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ له په‌یامێكدا راى گه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئێران ته‌قه له خۆپیشانده‌ران بكات، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا پشتیوانى له خۆپیشانده‌ران ده‌كات.