ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه حكوومه‌تى یه‌مه‌نى كه له لایه‌ن سعوودیه‌وه پشتیوانى ده‌كرێت ده‌ستى به ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى كردووه دژ به هێزه سه‌ربه‌خۆخوازه‌كان كه له‌لایه‌ن ئیماراته‌وه پشتیوانى ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووى كانوونى دووه‌م، ئاژانسى
رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه هێزه‌كانى حكوومه‌تى یه‌مه‌ن كه له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه پشتیوانى ده‌كرێن، له باشوورى یه‌مه‌ن ده‌ستیان به ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى گه‌وره كردووه له دژى ئه‌و هێزانه‌ى كه له‌لایه‌ن ئیماراته‌وه پشتیوانى ده‌كرێن.
رۆیته‌رز باسى له‌وه كردووه هێزه‌كانى سه‌ربه حكوومه‌تى یه‌مه‌نى له حه‌زره‌مه‌وت توانیویانه چه‌ند سه‌ربازگه‌ییه‌ك داگیر بكه‌ن.
ئۆپراسیۆنى ئه‌و شاره نوێترین شه‌ڕ و پێكدادانه، كه به هۆى ناكۆكى سعوودیه و ئیمارات سه‌رى هه‌ڵداوه. ئه‌م دوو هێزه له مانگى رابردووه‌وه كه‌وتوونه‌ته ململانێى یه‌كتر كه پێشتر به یه‌كه‌وه هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بییان پێكهێنا بوو له دژى ده‌سه‌ڵاتى حووسییه‌كانى سه‌ر به ئێران.
رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه به‌رژوه‌ندى ئه‌م دوو وڵاته‌ى كه‌نداو له‌سه‌ر پشكى نه‌وت و هه‌ژموونى جیۆسیاسى له یه‌كتر دوور كه‌وتووه‌ته‌وه.