عه‌یدرۆس زبه‌یدى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باشوورى یه‌مه‌ن، سه‌ربه‌خۆیى باشوورى یه‌مه‌نى راگه‌یاند و عه‌ده‌ن پایته‌خته‌كه‌ى ده‌بێت و دوو ساڵى وه‌ك ماوه‌ى قۆناغى گواستنه‌وه دیارى كرد و داوایشى له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرد پشتیوانى بكات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووى كانوونى دووه‌م، ئه‌نجوومه‌نى
كاتى باشوورى یه‌مه‌ن، قۆناغى گواستنه‌وه‌ى راگه‌یاند بۆ سه‌ربه‌خۆى ناوچه‌كه و كه له‌و ماوه‌یه‌دا ئاماده‌كاریى ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى ریفراندۆم بكرێت و ناوچه‌كه‌ى مافى چاره‌ى خۆنووسین دیارى بكات.
عه‌بدروس زبه‌یدى له تۆمارێكى ڤیدیۆیى گوتى، "راى ده‌گه‌ینین كه ده‌چینه قۆناغێكى گواستنه‌وه ماوه‌كه‌ى دوو ساڵ ده‌بێت" داوایشى له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرد چاودێرى دانوستاندنه‌كان بكات له نێوان باكور و باشوور بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و میكانیزمانه‌ى كه زامنى مافى گه‌لى باشوور ده‌كات و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم بۆ دیاركردنى مافى چاره‌ى خۆنووسین.
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باشوورى یه‌مه‌ن دووپاتیشى كرده‌وه له ئێسته‌وه شارى عه‌ده‌ن پایته‌ختى باشوورى یه‌مه‌ن ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ڕوپێكدادانێكى توند له نێوان حكوومه‌تى یه‌مه‌ن كه سه‌ربه سعوودیه‌یه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى باشوور به‌ڕێوه‌چوو، كه ئه‌و هێزانه‌یش سه‌ربه ئیماراتن.