محه‌مه‌د قالیباف سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران له وه‌ڵامى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كه پشتیوانى وڵاته‌كه‌ى بۆ خۆپیشانده‌رانى ئێران راگه‌یاند بوو، ده‌ڵێ، "هه‌موو ناوه‌ند و هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ده‌بنه ئامانجى ره‌واى ئێمه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووى كانوونى دووه‌م، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئێران ته‌قه له خۆپیشانده‌ران بكات ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه بۆ پشتیوانى له خۆپیشانده‌ران. چه‌ندان به‌رپرسى ئێران وه‌ڵامى ئه‌و لێدوانه‌ى تره‌مپیان دایه‌وه یه‌كێكیان قالیباف بوو.
محه‌مه‌د باقر قالیباف ده‌ڵێ، "هاوارى شه‌یتان به‌رزبووته‌وه چونكه هه‌وڵى به‌كرێگراوه چه‌كداره‌كانى سه‌ربه ئاژانسه سیخوڕییه‌كان شكستیان هێنا له‌وه‌ى ناڕه‌زایى ره‌واى بازرگان و سه‌ندیكاكان له هه‌وڵى شارستانى بگۆڕێت بۆ توندوتیژى و چه‌كدارى".
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران ده‌شڵێ، "سه‌رۆكى نابه‌ڕێزى ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت بزانێ له‌گه‌ڵ ئه‌و دانپێنانه فه‌رمییه‌ى، هه‌موو ناوه‌ند و هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ده‌بنه ئامانجێكى ره‌واى ئێمه له وه‌ڵامى هه‌ر سه‌ركێشیه‌ك".