خۆپێشاندانه‌كانی ئێران به‌رده‌وامن و خه‌ریكه سه‌رجه‌م پارێزگاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، شه‌وی رابردوو له ئیلام هێزه‌كانی حكوومه‌ت به توندی خۆپێشانده‌رانیان سه‌ركوت كرد و ژماره‌یه‌كی زۆری قوربانیی لێ كه‌وته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و وێنه و گرته ڤیدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، توندوتیژییه‌كان له ئیلام په‌ره‌یان سه‌ندووه و هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی به توندی خه‌ڵكی خۆپێشانده‌ر سه‌ركوت ده‌كه‌ن.
دروشمی دانیشتووانی مهڵهكشایی ئیلام له داخوازیی ئابوورییه‌وه گۆڕاوه بۆ دروشمی نه‌مانی كۆماری ئیسلامی و مه‌رگی رێبه‌ری باڵای كۆماره‌كه، هێزه‌كانی حكوومه‌ت راسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كردووه و ژماره‌یه‌كی زۆری خۆپێشانده‌ر بریندار بوون یان گیانیان له ده‌ست داوه.
دروشمی سیاسی و نه‌مانی رژێمی ئیسلامی له رۆژانی رابردوو له تاران و مه‌شهه‌د و ئیسفه‌هانیش به‌رز كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه ته‌قه له خه‌ڵك نه‌كراوه و ده‌یسه‌لمێنێت حكوومه‌ت به‌رانبه‌ر هه‌ر جۆره دروشمێكی كورد هه‌ستیاره.
رادیۆ فه‌ردا بڵاوی كرده‌وه، له میانه‌ی ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ی ئیلام، پێنج كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی تر بریندار بوون.
هاوكات ماڵپه‌ڕی فارسنیوزی سه‌ربه سوپای پاسداران بڵاوی كرده‌وه، سێ كه‌س له میانه‌ی خۆپێشاندانه‌كانی ئیلام كوژراون و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه ماڵپه‌ڕی ته‌سنیم خۆپێشانده‌رانی به ئاژاوه‌چی و تێكده‌ر ناو بردووه و ئاماژه‌ی داوه، یه‌كێك له هێزه‌كانی حكوومه‌ت له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه كوژراوه.
جێی باسه ئه‌مڕۆ هه‌شته‌مین رۆژی ده‌ستپێكردنی گه‌ڕێكی نوێی خۆپێشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه له ئێران، خۆپێشاندانه‌كه رۆژی یه‌كشه‌م 28ی كانوونی یه‌كه‌می 2025 له تاران ده‌ستی پێ كرد.
خۆپێشاندانه‌كه دوای ئه‌وه ده‌ستی پێ كرد كه به‌های تمه‌ن به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و نزمترین نرخی له مێژوودا تۆمار كرد.
به‌های هه‌ر دۆلارێك گه‌یشته 144 هه‌زار تمه‌ن و ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی دوكاندار و كاسبكارانی تاران، ده‌رگای دوكانه‌كانیان داخه‌ن و داوا له حكوومه‌ت بكه‌ن رێكارێك بۆ رێگریكردن له زیاتر دابه‌زینی به‌های دراوی نیشتمانی بگرێته‌به‌ر، چونكه نازانن كه‌لوپه‌ل و به‌رهه‌مه‌كانیان به چ نرخێك ساغ بكه‌نه‌وه و هه‌ست ده‌كه‌ن به‌م شێوه‌یه ده‌ستمایه‌كه‌یان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا حكوومه‌تی ئێران هه‌ندێك گۆڕانكاریی كردووه و سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی گۆڕیوه، ته‌نانه‌ت به‌های تمه‌ن بۆ ئاستی به‌ر له ده‌ستپێكردنی خۆپێشاندانه‌كان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و تا ئاستێك نرخه‌كه‌ی ئاسایی بووه‌ته‌وه به‌ڵام خۆپێشاندانه‌كان درێژه‌یان هه‌یه.