دەوڵەت باخچەلی رای گەیاند، ئەوەی ئەمەریكا بە ڤەنزوێلا و مادۆرۆی دەكات ناڕەوایە و ئاشنایە بۆ توركیا، چونكە 10 ساڵ پێش ئێستە ویستیان هەمان شت بەسەر ئەردۆغان بهێنن.
دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی پارتی نەتەوەپەرستی توركیا- مەهەپە، لەبارەی ڕووداوەكانی ڤەنزوێلا ڕای گەیاند: ئەوەی بەسەر ڤەنزوێلا و مادۆرۆدا هات، بۆ توركیا نامۆ نییە، هاوشێوەی هەمان هەوڵی كودەتاكەی 15ی تەمووزی وڵاتەكەیە.
دەوڵەت باخچەلی ئاماژەی بەوە داوە، ئەو دەستێوەردانە سەربازییەی ئەمەریكا لە ڤەنزوێلا ئەنجامی دەدات، بۆ دوورخستنەوەی نیكۆلاس مادۆرۆی سەرۆك، نایاسایی و ناڕەوایە و توركیا لە مێژە ئاشنایە بەو هەوڵانە، چونكە هەمان شت بەرانبەر توركیا كراوە.
باخچەلی ئاماژەی بەوەش كردووە: ئەو شێوازە بێزراوەی لە هەوڵەكەی بزووتنەوەی گولەن لە 15 ی تەمووزی 2016 لە دژی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆمار لە مارماریس بەهاوكاری ئەمەریكا ئەنجام درا، بە كەسایەتیی ناوخۆیی بۆ بەدیهێنانی ئامانجی سەرووتر، هەمان ئەو رێگانەن كە ئەمڕۆ بۆ بە ئامانجگرتنی مادۆرۆ بەكار دەهێنرێن.