دۆناڵد تره‌مپ بۆ جاری دووه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد، نه‌كا به‌رانبه‌ر به خۆپێشانده‌ران توندوتیژی بنوێنێت و سه‌ركوتیان بكات.
ئه‌و كه له ناو فڕۆكه تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ په‌یامنێران قسه‌ی ده‌كرد، به به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی گوت، ''ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ی رابردوو ده‌ست به كوشتنی خه‌ڵك بكه‌ن، ئه‌وا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به توندی وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه و گورزێكی كاریگه‌ریان لێ ده‌دات.''
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی دا كه به وردی چاودێریی رووداوه‌كانی ئێران ده‌كات و ئاگای له‌و رووداوانه هه‌یه كه له ئێران روو ده‌ده‌ن.
له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی خۆپێشاندانه‌كانه‌وه، ئه‌وه دووه‌م جاره تره‌مپ هه‌ڕه‌شه له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی بكات. ئه‌و رۆژی هه‌ینی دووی كانوونی دووه‌م له په‌یامێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تڕوس بڵاوی كرده‌وه گوتی، ئه‌گه‌ر ئێران ته‌قه له خۆپێشانده‌ران بكات و بیانكوژێت كه عاده‌تی هه‌میشه‌ییانه، ئه‌مه‌ریكا فریایان ده‌كه‌وێت.''
ئه‌وكات په‌یامه‌كه‌ی تره‌مپ هه‌ڵوێستی توندی به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێرانی لێ كه‌وته‌وه، تره‌مپیان به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ئێران تۆمه‌تبار كرد و ته‌نانه‌ت به‌شێك له ئاڵۆزییه‌كانی ئێران و دابه‌زینی به‌های تمه‌نیان خسته پاڵ ئه‌مه‌ریكا.
جێی باسه ئه‌مڕۆ نۆیه‌مین رۆژی ده‌ستپێكردنی گه‌ڕێكی نوێی خۆپێشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه له ئێران، خۆپێشاندانه‌كه رۆژی یه‌كشه‌م 28ی كانوونی یه‌كه‌می 2025 له تاران ده‌ستی پێ كرد.
خۆپێشاندانه‌كه دوای ئه‌وه ده‌ستی پێ كرد كه به‌های تمه‌ن به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و نزمترین نرخی له مێژوودا تۆمار كرد.
به‌های هه‌ر دۆلارێك گه‌یشته 144 هه‌زار تمه‌ن و ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی دوكاندار و كاسبكارانی تاران، ده‌رگای دوكانه‌كانیان داخه‌ن و داوا له حكوومه‌ت بكه‌ن رێكارێك بۆ رێگریكردن له زیاتر دابه‌زینی به‌های دراوی نیشتمانی بگرێته‌به‌ر، چونكه نازانن كه‌لوپه‌ل و به‌رهه‌مه‌كانیان به چ نرخێك ساغ بكه‌نه‌وه و هه‌ست ده‌كه‌ن به‌م شێوه‌یه ده‌ستمایه‌كه‌یان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا حكوومه‌تی ئێران هه‌ندێك گۆڕانكاریی كردووه و سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی گۆڕیوه، ته‌نانه‌ت به‌های تمه‌ن بۆ ئاستی به‌ر له ده‌ستپێكردنی خۆپێشاندانه‌كان گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌ڵام خۆپێشاندانه‌كان درێژه‌یان هه‌یه.
رۆژی شه‌موو سێی كانوونی دووه‌م، خوێناوی‌ترین رۆژی خۆپێشاندان بوو كه له ئیلام لانی كه‌م چوار كه‌س به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئێران كوژران و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون. شه‌وی رابردوو خۆپێشاندان له ده‌یان شاری ئێران درێژه‌ی پێ درا و گه‌رمترینیان له پارێزگای ئیلامی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه.
له بازاڕه‌كانی تاران و ئیسفه‌هان و شیراز و مه‌شهه‌د و كرماشان و ژماره‌یه‌ك شار و شارۆچكه‌ی تری ئێران، خه‌ڵك له خۆپێشاندان دژی حكوومه‌ت به‌رده‌وامن و دروشمه‌كانیش له دروشمی ئابووری و باشتركردنی گوزه‌ران و به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های تمه‌ن، گۆڕاوه بۆ دروشمی سیاسی و رووخاندنی كۆماری ئیسلامیی ئێران.