زۆربه‌ى دانیشتووانى شێخ مه‌قسوود ئاواره‌ى عه‌فرینن
ده‌بێت به‌رپرسانى سووریا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر عه‌قڵ و لۆجیك
هیچ هێزێكى هه‌سه‌ده له گه‌ڕه‌كى شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه نییه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى خۆسه‌ر له رۆژئاواى كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا كه بۆ راى گشتى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ى له شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه‌ن كه‌سانى سڤیلن. ده‌شڵێ، "سوپاى سووریا گفتوگۆ ره‌ت ده‌كاته‌وه و زمانى هه‌ڕه‌شه و جه‌نگ به‌كار ده‌هێنێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م حه‌وتى كانوونى دووه‌م، له‌سه‌ر رووداوه‌كانى گه‌ڕه‌كى شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه‌ى شارى حه‌له‌ب، راگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "ئێمه به ته‌واوى ره‌تى ده‌كه‌ینه‌وه هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات له گه‌ڕه‌كه‌كانى شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه هه‌بن، ئه‌و گه‌ڕه‌كانه پڕن له خه‌ڵكى سڤیل و زۆربه‌شیان كوردن، ژماره‌یه‌كى زۆریان له كۆچبه‌رانى عه‌فرینن".
خۆسه‌ر دووپاتى ده‌كاته‌وه وه‌زاره‌تى به‌رگریى سووریا، پابه‌ند نییه به‌و رێككه‌وتنه‌ى كه له یه‌كى نیسانى ساڵى رابردوو له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه كراوه و ده‌شڵێ، "وه‌زاره‌تى به‌رگرى له حكوومه‌تى سووریا بژارده‌ى گفتوگۆ ره‌ت ده‌كاته‌وه و زمانى هه‌ڕه‌شه و جه‌نگ به‌كار ده‌هێنێت".
له كۆتاییشدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى خۆسه‌ر ده‌ڵێ، "ده‌بێت به‌رپرسانى حكوومه‌تى سووریا به‌رپرسیارێتى ئاكارى و نیشتمانى له ئه‌ستۆ بگرن به‌ره‌و رێگه‌ى عه‌قڵ و لۆجیك بگه‌ڕێنه‌وه".
له شه‌وى رابردووه‌وه هێزه‌كانى سووریا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه و تا ئێسته به ده‌یان كوژراو و بریندار هه‌یه.