هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب رایان گەیاند، یەكەم هەوڵی دزەكردنی چەكدارەكانی سەربە حكوومەتی كاتی سووریا بۆ ناو گردی كاستێلۆ، لە سەعات سێی پاش نیوەڕۆ بە بەكارهێنانی تانك پووچەڵ كردەوە.
هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب رایان گەیاند، هێرشبەرەكان زیانێكی زۆریان بەركەوتووە و لە ناوچەكە هەڵاتوون و تەرمی كوژراوەكانیان بەجێهێشتووە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەكی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب، گرووپە دەستدرێژكارەكانی حكوومەتی دیمەشق، بەردەوامن لە تۆپبارانكردنی گەڕەكەكانی نیشتەجێبوون بە تۆپ و تانك لە ناوچەكانی لەیرەمون، شێخ عوسمان، ئەلسریان و ناوچەكانی دەوروبەری و لە ئەنجامدا دوو هاووڵاتیی سڤیل بریندار بوون.