ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق كارنامه‌ى دانیشتنى شه‌مووى داهاتووى بڵاوكرده‌وه كه تایبه‌ته به تاوتوێكردنى داهاتى نانه‌وتى، كه‌چى له كارنامه‌كه له بڕى "ارادات" كه به ماناى داهات دێت، وشه‌ى "واردات" هاتووه كه به ماناى هاورده‌كردن دێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م حه‌وتى كانوونى دووه‌می 2026، په‌رله‌مانى عێراق كارنامه‌ى دانیشتنى سێیه‌مى خولى شه‌شه‌مى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه 10ى مانگ واته شه‌مووى داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت. كارنامه‌كه‌یش یه‌ك ته‌وه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت، کە بانگهێشتێكى گشتییه بۆ تاوتوێكردنى داهاتى نانه‌وتى، كه‌چى ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت له برى وشه‌ى "ایرادات"ى عه‌ره‌بى كه به ماناى داهات دێت، وشه‌ى "واردات" به‌كارهاتووه، كه ماناى هاورده‌یه.
نزار حه‌یده‌ر چاودێرى سیاسى و سه‌رۆكى سه‌نته‌رى راگه‌یاندنى عێراقى كه رێكخراوێكه له ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵه‌یه نووسیویه‌تى، "له عێراقى مه‌زن په‌رله‌مانى به‌رێز جیاوازى له نێوان داهات و هاورده ناكات، ئه‌وانه‌م بیركه‌وته‌وه كه جیاوازى له نێوان حوشترى نێر (جمل) حوسترى مێ (ناقه) ناكه‌ن".
پێشتریش له چه‌ند وڵاتێكى تر له نێو ده‌زگاى گه‌وره‌ى عه‌ره‌بى ئه‌و هه‌ڵه‌یه كراوه، له‌وانه له په‌رله‌مانى ئوردن له 2021 هه‌مان شت رووى دا، بۆیه وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ياسايى ناچار بوو روونكردنه‌وه بدات.