میلیشیای عێراق نامەیان بۆ ئەمەریكا ناردووە ئیسرائیل بە دوژمن دانانێن و پێوەندیشیان بە ئێرانەوە نییە

:: PM:12:07:08/01/2026 ‌
بەپێی هەواڵی دەزگایەكی راگەیاندنی دیاری عێراق، دوو گرووپی میلیشیای دیاری عێراق، نامەیان بۆ ئەمەریكییەكان ناردووە و ئەمەریكا بە هاوبەش و ئیسرائیل بە دوژمن دانانێن.

ڕۆژنامەی "المدی" لە ڕاپۆرتێكی بنكۆڵكاریدا كە ئەمڕۆ پێنجشەم هەشتـی كانوونی دووەمی 2026 بڵاوی كردووەتەوە، نامەیەكی دوو میلیشیای دیاری عێراق بۆ ئیدارەی ترەمپ ئاشكرا دەكات كە ناوەڕۆكەكەی باس لەوە دەكات، ”ئەوان عێراقین و هیچ پێوەندییان بە ئێرانەوە نییە، هەروەها پێوەندیی ئێران و ئەمەریكا تایبەتە بەو دوو وڵات و بەس".

سەرچاوەكەی ڕۆژنامە عێراقییەكە لەبەر هەستیاریی بابەتەكە ئامادە نەبووە ناوی ئەو دوو میلیشیایە ئاشكرا بكات، ئاماژەی بەوە داوە، میلیشیاكان نامەكەیان بە زمانی ئینگلیزی نووسیوە، داوای كاری هاوبەش و پێكەوەییان لە ئەمەریكا كردووە.

بەپێی هەواڵەكە ئەو دوو گرووپە میلیشیایە، باسیان لەوەش كردووە كە عێراق لەگەڵ ئیسرائیل لە حاڵەتی جەنگدا نییە، ئەوەی بەلامانەوە گرنگە بەرژەوەندی و ئاسایشی وڵاتەكەیانە نەك ئێران.



وشە - سۆران عەزیز